فرۆكەی (بۆینگ 737 –ماكس) جارێكی دیكە بۆ ئاسمان بەرزبوویەوە ، دوای راگرتن و سربوونی لەلایەن كارگێری دەسەڵاتی فرۆكەوانی ئەمریكی.
فرۆكەی (بۆینگ 737 –ماكس) بەهۆی دووجار كەوتنە خوارەوەی و قوربانیدانی زیاتر لە (800) كەس لەدوو گەشتدا بە فرۆكەی ناوبانگ خراپەكە ناوی دەهێنرێت.
دوای راگرتن و سڕبوونی لەلایەن دەسەڵاتی فرۆكەوانییەوە ، بەڵام ئەمجارە یەكەم گەشتی لە فرۆكەخانەی كینگ كاونتی نێودەوڵەتی كە بە كێڵگەی بۆینگ ناسراوە بە ئامادەبوونی دەسەڵاتی فرۆكەوانی ئەمریكی و دوو فرۆكەوانی تاقیكەرەوە گەشتەكەیان بۆ فرۆكەخانەی موزیس لیك رۆژهەڵاتی واشنتۆن بەرێكرد.
لەئێستادا زیاتر لە (450) فرۆكەی (بۆینگ 737 –ماكس) وەستێنراوە ، ئەگەر رەزامەندی دەسەڵاتی فرۆكەوانی ئەمریكی وەربگیرێت لەوانەیە بگەرێنەوە ئاسمان و گەشتەكان دەست پێبكەنەوە.