پۆلیسی گەرمیان لەبارەی كوژرانی گەنجەكەی كەلارەوە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی گەرمیان لەبارەی كوژرانی گەنجەكەی كەلارەوە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە


دوای ئەوەی نیوەرۆی ئەمرۆ سێ شەممە گەنجێك لەناو بازاری كەلار كوژرا پۆلیسی گەرمیان لەوبارەیەوە راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە.


لەلای خۆیەوە مقدم علی جەمال قدووری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە" نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێوبازاڕی قەزای كەلار لەلایەن دووكەسەوە تەقەلەدوكاندارێك كرا بەناوی (هەردی جەمال قادر ) لەدایكبووی 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."


ئەوەشی راگەیاندوە"لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستی پێ كردوە."

 

هه‌واڵی گرنگ