ئەبوبەكر هەلەدنی : یەکگرتوو پەرۆشی قەوارەی هەرێمە،نەک پەرۆشی حکومەتێکی شکستخواردوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەبوبەكر هەلەدنی : یەکگرتوو پەرۆشی قەوارەی هەرێمە،نەک پەرۆشی حکومەتێکی شکستخواردوو

 

پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ، ئەبوبەكر هەلەدنی رادەگەینێت، یەکگرتوو پەرۆشی قەوارەی هەرێمە،نەک پەرۆشی حکومەتێکی شکستخواردوو و بێ باک ونابەرپرسیار بەرامبەر هاوڵاتیەکانی.

ئەبوبەكر هەلەدنی لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیس بوك وەڵامی (دەرباز محمد) دەداتەوە و دەلێت : 

 

بۆبەڕێز کاک دەرباز محەمەد لە بزوتنەوەی گۆڕان

قەوارەی هەرێم جیایە لەحکومەتی هەرێم ، ئێمە پشتیوانی مانەوەوپاراستنی قەوارەی هەرێمین وەک بیلبیلەی چاومان، کەقەوارەی هەرێم دانپیانراوە لەدەستووری عێراقی ساڵی 2005 و پەرلەمانی کوردستانیش لە 4/10/1992 بە بڕیاری ژمارە (22) فیدرالیەتی قەوارەی هەرێمی بڕیارداوە.

چاودێری حکومەتیش دەکەین وەک لایەنێکی ئۆپۆزسیۆن ،،هەرچەندە بەداخەوە عەقڵیەت و فەلسەفەی حوکمڕانی حزبی ئەمنی هەواڵگیری گۆڕانی بەسەردا نەهاتوە ودزی وگەندەڵی وبەهەدەر دانی داهاتی گشتی و دەستێوەردانی حزبی لەکۆی جومگەکانی ووڵات وەک هەشت کابینەی پێشوو درێژەی هەیە.

یەکگرتوو پەرۆشی قەوارەی هەرێمە،نەک پەرۆشی حکومەتێکی شکستخواردوو و بێ باک ونابەرپرسیار بەرامبەر هاوڵاتیەکانی.

ئەبوبەکر هەڵەدنی

٣٠ی٦ی٢٠٢٠

هه‌واڵی گرنگ