نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نوێترین زانیاری‌ له‌باره‌ی دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12

وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بریاری دواخستنی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی دوورە لە راستییەوە و دوانەخراوە و لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ چه‌ند په‌یج و هه‌ژمارێكی تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگۆی دواخستنی تاقیكرنه‌وه‌كانی پۆلی12ی ئاماده‌یی بۆ 1-8-2020 بڵاو كرایه‌وه‌، ئەمرۆ چوارشەممە 1-7-2020، راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم له‌ لێدوانێكی رژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "ئەو نوسراوەی بە ناوی وەزیری پەروەردەوە بڵاوکراوەتەوە و باسی دواخستنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکات ساختەیە، و هیچ گۆرانکارییەک لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا نەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بریار و نوسراوێکی نوێ هەبێت وەکو وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی بڵاوی دەکەنەوە.

هه‌واڵی گرنگ