وەزیری ناوخۆی توركیا : یەختێكی پەنابەران كە هەڵگری (60) كەس بووە ژێرئاو كەوت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری ناوخۆی توركیا : یەختێكی پەنابەران كە هەڵگری (60) كەس بووە ژێرئاو كەوت

 

وەزیری ناوخۆی توركیا رایدەگەینێت ، پێنج تەرمیان دۆزیوەتەوە لەكۆی ئەو (60) كەسەی لەنێو یەختێك بوون و نوقمی دەریابوون.

سلێمانی سۆیلو ، وەزیری ناوخۆی توركیا لەلێدوانێكی لەبەردەم رۆژنامەنوسان رایگەیاند ، یەختێكی كۆچبەران لە دەریاچەی وان لە رۆژهەڵاتی توركیا نوقم بوو.

وتیشی : " یەختەكە (55) تا (60) پەنابەری تێدابووە ، بەهۆی رووداوێك نوقم بووە و تەرمی (5) كەس دەرهێنراون و چارەنووسی ئەوانی دیكە دیار نییە".

 

هه‌واڵی گرنگ