جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی، گیانله‌ده‌ستدانی ئافره‌تێكی 98 ساڵانی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای له قه‌زای پێنجوێن پشتراسنكرده‌وه.
ئەمرۆ چوارشەممە 1-7-2020، عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند: "ئافرەتەکە تووشبووی کۆرۆنا بوو دوای ئەوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە خەوێنرا گیانی لەدەستدا، و پێشتر نەخۆشی دیکەی هەبووە".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا، هه‌ر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، گه‌نجێكی 32 ساڵان له قه‌زای سه‌یدسادق گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌وی رابردووش كورێكی 17 ساڵان له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوەکو ئێستا 6 هەزار و 144 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەشدا هەزار و 855 کەس چاکبوونەتەوە و 209 کەس گیانیان لەدەستداوە.