كوردیو
یاساناسێكی هۆشداری دهدات له ئهگهری دهستكاریكردنی مووچهی مانگهكانی 2 و 3 و 4 و 5 و 6ی ساڵی 2020 و دهڵێت:رێگە پێدراو نیە یاسای چاكسازی بە ئاسەوارى گەراوەیى (أثر رجعى) بەسەر رابردوو جێبەجێ بکرێت.
عبدالقادر صالح یاساناس و مافپهروهر له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی" بە گوێرەى ئەوەى بڵاودەکرێتەوە حکومەتى هەرێم لەروانگەى ماددەى (5) ى یاساى چاکسازى کە واجبى کردووە لەسەر حکومەت تا پێداچونەوە بە دەرمالەکاندا بکات بەشێوەى عادیلانە، هەڵدەستێ بە کەمکردنەوەى مووچەى مووچەخۆران، چونکە دەرمالەکان زیاتر لە نیوەى مووچە پێکدێنێت، لەسەر ئەم بنەمایەش گەر بێتوو حکومەت دەستکارى مووچە بکات بە رێکخستنەوەى دەرمالەکان، ئەوا پێویستە بە پێى ماددەى (19)ى یاساکە ، لەسەر مووچەى مانگى (7)ى ساڵى 2020 ى فەرمانبەر جێبەجێ بکرێت نەک بە پێچەوانەوە لەسەر مووچەى مانگەکانى 2 و 3 و 4 و 5 و 6 ى سالى 2020 جێبەجێ بکرێت کە هێشتا نەدراون".
ئاماژهی بهوهشداوه،" رێگە پێدراو نیە کە یاساکە بە ئاسەوارى گەراوەیى (أثر رجعى) بەسەر رابردوو جێبەجێ بکرێت و لە یاساکەشدا هیچ دەقێک لەم بارەیەوە نەهاتووە ، لە هەر حاڵەتێکى لەم جۆرە ئەوا حکومەت سەرپێچى راشکاوانەى ماددەى (19)ى یاساکەى کردووە ".