كورديو — تایبەت
لە راگەیێنراوێک دا کە دانەیەکی بۆ کوردیاو نێردراوە نەخۆشخانەی گشتی بالیسان ئاگاداریەک ئاراستەی ھاولاتیان دەکات.
ئاگاداری
بۆسەلامەتی تەندروستی هاولاتیان
لەنەخۆشخانەی بالیسان بۆماوەی48کاتژمێر دەوام ڕاگیرا،
ئەم بڕیارەش دوای ئەوەدێت کە دوێنێ ئەودوو توشبووەی کۆڕۆنا لەسنورەکەمان سەردانی نەخۆشخانەیان کردوە،
هەروەها بەشێک لەکارمەندانمان پشکنینیان بۆئەنجامدراوەو وابڕیارە بەیانیش پشکنین بۆ بەشێک لەبەرکەوتەکان ئەنجام بدرێت،
بۆیە لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی وتەندروستی هاولاتیانی دەڤەرەکە بۆماوەی 48 کاتژمێر دەوام لەسەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکەمان ڕادەگیرێت جگە لەفریاکەوتن بۆ(حالەتی طەواری وڕوداوی لەناکاو) تاساتی دەرچوونی ئەنجامی پشکنینە نوێیەکان،داوا لەخەلکی خۆشەویستی دەڤەرەکەمان دەکەین هاوکارمان بن بەخۆپارێزی بۆتێپەڕاندنی ئەم دۆخە بەسەلامەتی.
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان
1ی تەمموزی2020