نەخشەی كەش و هەوای عێراق لەم هەفتەیە گۆرانكاری بەسەردادێت و تا دێت پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
دەستە كەشناسی عێراقی بڵاوی كردەوە ، لەسبەی هەینی تا ناوەراست و كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی گەرمای توند روو لە عێراق دەكات.
وەك دەستەكە بڵاوی كردۆتەوە : " لەبەشێك لە پارێزگاكان پلەی گەرمای سەروو (50) پلەی سیلیسی تۆماردەكرێت و خێرایی با بۆ (65) كم لە كاتژمێرێك دەبێت ئەمە یارمەتیدەردەبێت بۆ بەرزبونەوەی زیاتری پلەی گەرما".
جێی باسە دوێنێ بۆ جاری یەكەم لەهەردوو شاری ناسرییە و بەسرە پلەی گەرمای سەروو (47) پلەی سیلیسی تۆماركرا.