قایمقامیەتی قەزای سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند ، زیاتر لە (8) هەزار ماسی لە كێڵگەیەكی پەلەوەری مرداربوونەوە.
لە راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی قەزای سەید سادق هاتووە ، دوێنێ لەلایەن جوتیارێكی بەخێوكردنی ماسی ئاگاداركراینەوە كە زیاتر لە (8) هەزار ماسی مرداربۆتەوە و لەناوچوون.
هاتووە : ، دوای لێكۆڵینەوە و پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ ئەم بابەتە لەلایەن پزیشكی ڤێتێرنەری بۆمان روون بوویەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ماددەی ئامۆنیا لە ئاوەكە و ژەهراوی بوونی ئاوی حەوزەكە زیاتر لە (8) هەزار ماسی مرداربوونەوە.