جێگری به‌رێوەبەری تەندروستی پارێزگای سلێمانی بۆ کاروباری کارگێری و دارایی، گیان له‌ده‌ستدانی سێ كه‌سی له پارێزگاكه راگه‌یاند كه دوو ئافره‌ت و پیاوێكن.
ئەمرۆ پێنجشەممە 2-7-2020، عەبدوڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری تەندروستی پارێزگای سلێمانی بۆ کاروباری کارگێری و دارایی رایگەیاند: "دوو ئافرەت و پیاوێك كە تووشبووی كۆرۆنا بوون گیانیان لە دەستدا، تەمەنیان لە نێوان 50 تا 60 ساڵدایە و دانیشتووی شاری سلێمانین".
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، تاكو ئێستا 216 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.