زۆربەمان لەكاتی گەشتكردن و دانیشتن لەناو ئوتومبیلەكان بیر لەخۆشترین و فراوانترین شێوە دەكەینەوە، بەڵام لەكاتی ڕووداوەكانی هاتوچۆ لەوانەیە ئەو شوێنانە مەترسیدارترین بن .
پسپۆڕانی بواری سەلامەتی ئۆتۆمبێل بەپێی ڕاپۆرت و شیكارییەكانیان، پشتی شۆفێر و كورسیەكەی لایەوە، بە مەترسیدارترین شوێن دادەنێن لەگەڵ كورسی تەنیشت شۆفێر.
پاسی بچوك: پارێزراوترین شوێن :پارێزراوترین ئەو دوو كورسیەیە دەكەوێتە بەشی پشتەوەی شۆفێرەكە.
مەترسیدارترین شوێن : ئەو كورسیانەی دەكەونە پاڵ شۆفێر لەكاتی ڕووداوەكانی هاتوچۆ مەترسیدارترینن .
پاسی گەورە :پارێزراوترین شوێن :وەك كورسیەكانی ناوەڕاست پارێزراوترینن بەهۆی ئەوەی لەئاراستەی هاتۆچۆ شەقامەكە دوورە .
مەترسیدارترین شوێن :كورسیەكانی نزیك لەپەنجەرە و پێشو دوای پاسەكان هەمیشە مەترسیدارترینن و ئەگەری زیانیان زۆر ترە