نه‌خۆشخانه‌ی گشتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، رایگه‌یاند: نەشتەرگەری شکاوی بۆقاچی نەخۆشێک ئه‌نجامدراوه به بێ هەڵدرین، و رۆژی دواتر نه‌خۆشه‌كه ده‌توانێت به پێیه‌كانی خۆی بروات.
به پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ڵه‌بجه، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دكتۆر رێبوار حاجی محەمەد و ستافەکەی ئەنجامدراوە، لە رابردوودا نەخۆش دەبووا لەشاری سلێمانی ئەم جۆرە نەشتەرگەریەی بۆ ئه‌نجامبدرایه، بەڵام لەئێستادا لەشاری هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت.
له بڵاوكراوه‌كه‌شدا هاتووه: جۆری نەشتەرگەریەکە شکاوی ئێسکی قامیشەیی قاچی نەخۆشێکە بەبێ هەڵدرین، نەخۆشەکە دەتوانێت رۆژی دوای نەشتەرگەری بەپێیەکانی خۆی بروات.