شەوی رابردوو لە ڕوداوێكی تەقەكردندا لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی كوشت و شەش كەسیش بریندارە.
پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، شەوی رابردوو ڕوداوێكی تەقەكردن لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی ڕویداوەو پیاوێك هاوسەرەكەی خۆی كوشتوە و شەش كەسیش بریندارە.
لەسەر ئەم پرسە كوردیو پەیوەندی بە سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی كرد، ناوبراو ووتی: بەڵێ ڕوداوێكی تەقەكردن لە بەكرەجۆ ڕویداوە، بەڵام هیچ زانیارییەكم لەسەر ڕوداوەكە نیە.