پسپۆڕێكی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو ڕایده‌گه‌ینێت،ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توشی په‌تای كۆڕۆنا ده‌بن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشی پژمین نه‌بوونه،پژمین نیشانه‌یه‌ك نیه له په‌تاكه.
د.عه‌لی به‌رزنجی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناو و مامۆستا له بۆردی كوردستان له میانی به‌ژداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا نیشانه‌كانی توشبوون به په‌تای كۆڕۆنا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،نه‌خۆشه‌كان سه‌ره‌تای توشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه هه‌ست به ئازاری پشت و گیانیان ده‌كه‌ن وا تێده‌گه‌ن به‌هۆی سه‌رماو بای سپلێت نه‌خۆش كه‌وتون به‌ڵام له ڕاستیدا توشی په‌تای كۆڕۆنا بوون و دوای 4 ڕۆژ توشی تایه‌كی كه‌م دێن و له هه‌ندێك حاله‌ت تاكه‌ی زیاد ده‌بێت و به‌یانیان یان ئیواران ئه‌یگرێ و له‌گه‌ڵیشی عاره‌قێكی زۆر ده‌كات.
د.عه‌لی به‌رزنجی ئاما‌ژه به‌وه‌ش ده‌كات،نه‌خۆشانی كۆڕۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشی پژمین نابن و كۆكه و هه‌ناسه ته‌نگی له دوا قۆناغه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه دێن دوای 10 ڕۆژ نه‌خۆش هه‌ست به هه‌ناسه ته‌نگی و كۆكه‌ی توند ده‌كات و ته‌ندروستی به‌ره‌و خراپی ده‌چێت.