بەهۆی بەردەوامی دارمانی ئابووری جیهانی، وەبەرهێنەران زیاتر روویان لە کرینی زێڕ کردووە ئەمەش وایکردووە نرخی زێر لە تۆمارکردنی نرخە بەرزەکانی بەردەوامبێت و لە سەرەتای ئەمساڵەوە 17% لە بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
رۆژی چوارشەممە، 1-7-2020، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سەرووی هەزار و 800 دۆلار کە ئەوەش بەرزترین نرخی زێڕە لە ساڵی 2012ـەوە تۆماری کردبێت.
لە پێنج مانگی رابردووشدا کە بازارە داراییەکان تووشی دابەزینی مێژوویی هاتوون، بەهۆی زۆری خواست لەسەر زێر، نرخی پێوانەیی تۆماردەکات.
ئەمرۆ پێنجشەممەش 2-7-2020، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بهم شێوهیه بوو:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 350 هەزار دینار فرۆشرا
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 به 310 هەزار دینار فرۆشرا
مسقاڵێک زێری عەیارە 18 بە 263 هەزار دینار فرۆشرا
نرخی یەک لیرە بە 375 دۆلار فرۆشرا