1. لە ژاپۆن وانەیەك لە پۆلی یەكەمی بنەرەتی تا شەشی بنەرەتی دەخوێندرێت كە ناوی (رێگا بەرەو رەوشت) كە قوتابیان فێردەكرێن كە رەوشتیان چۆن بێت و چۆن مامەڵە لەگەڵ خەڵك بكەن.
2. كەوتن تا پۆلی نۆی بنەرەتی یان ناوەندی لە خوێندن نییە، ئامانج لەم خوێندنە تەنها پەروەردەكردن و بنیادنانی كەسایەتییە نەك فێربوونی زانست بە مانا زانستیەكەی.
3. خەڵكی ژاپۆن هەرچەند دەوڵەمەنترین گەلن لە جیهان، بەڵام خزمەتگوزاریان لە ماڵەوە نییە، باوك و دایك بەرپرسن لە ماڵ و منداڵەكانیان.
4. قوتابیان خۆیان هەموو رۆژێك (15) خولەك لەگەڵ مامۆستاكانیان قوتابخانەكەیان خاوێن دەكەنەوە، بەمەش نەوەیەكی ژاپۆنی وا دەركەوتوون كە مانای هاوڵاتی بوون دەزانن و حەز لە پاك و خاوێنی وڵاتەكەیان دەكەن.
5. هەموو رۆژێك فرشەی ددان لەگەڵ خۆیان دەبەنە قوتابخانەو دوای نان خواردن لە قوتابخانە ددانەكانیان دەشۆن، بەمەش هەر لە زووەوە گرنگی بە تەندروستی خۆیان دەدەن.
6. بەرێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەكان بەر لە نیو كاتژمێر خواردنی قوتابیان دەخۆن بۆ ئەوەی تەئكید لە پاك و خاوێنی خواردنەكەو سەلامەتی قوتابیان بكەنەوە، چونكە بۆچوونی ئەوان قوتابیان دوارۆژی ژاپۆنن كە پێویستە پارێزگاریان لێ بكرێت.
7. كرێكارێكی خاوێنكردنەوە لە ژاپۆن بە ئەندازیارێكی تەندروستی ناو دەبردرێت و مووچەكەی لە نێوان (5000 تا 8000) دۆلاری ئەمریكی دەبێت، بەر لەكارەكەشی تاقیدەكرێتەوە بە شێوەیەكی نووسین و زارەكی.
8. قەدەغەیە كە مۆبایل لە نێو شەمەندەفەرو چێشتخانەو شوێنە داخراوەكان بەكار بهێنرێت.
9. لە هیچ چێشتخانەیەك لە ژاپۆن نابینیت كەس لە توانای خۆی زیاتر خواردن داوا بكات و بیخوات و هیچ خواردنێك و پاشماوەیەك دوای خۆی جێناهێڵێت.
10. تێكڕای دواكەوتنی شەمەندەفەر ساڵانە لە ژاپۆن لە ماوەی یەك ساڵدا حەوت چركەیە، چونكە گەلی ژاپۆن بەهاو نرخی كات دەزانن.
سوهێل تاهیر عەبدولڵا