قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێكی دیكه‌ی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای له قه‌زای سه‌یدسادق راگه‌یاند.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4-7-2020، دیاری رەفیق، قایمقامی قه‌زای سەیدسادق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستداوه و به‌مه‌ش ژمارەی گیان لەدەستدان لە سەیدسادق بوو بە 9 كەس".
قائیمقامی قه‌زای سه‌یدسادق، ووتیشی: "ئەو كەسە فەرمانبەری ئەوقاف بووه و لە مزگەوتی غەزالی سەیدسادق کاروباری مزگەوتی بەرێوەبردووه، بەهۆی تووشبوون بەکۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێم 6 هه‌زار و 844 كه‌سی تێپه‌راند و له‌و ژماره‌یه‌شدا 231 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.