لەكۆی 10 ملیار دۆلار داهاتی سنوری عێراق، یەك ملیار دۆلار دەمێنێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكۆی 10 ملیار دۆلار داهاتی سنوری عێراق، یەك ملیار دۆلار دەمێنێتەوە

 

 

بەپێی لێدوانی ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت عێراق داهاتی ساڵانەی لە دەروازە سنوورییەكان نزیكەی (10) ملیار دۆلارە، بەڵام تەنها یەك ملیاری بۆ دێتەوە خەزێنە.

(مازن فەیلی) ئەندامی لێژنەی ئابوری و وەبەرهێنانی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ شەفەق نیوز دەڵێت، پێویستە عێراق هەنگاوی خێرا بنێت بۆ دەستگرتنەوە بەسەر داهخاتی خاڵە سنوورییەكان، كە بەپێی زانیارییەكان ساڵانە نزیكەی (10) ملیار دۆلار داهاتیەتی، كەچی تەنها یەك ملیار دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە خەزێنەكەی.

فەیلی باسیش لەوەدەكات، كە عێراق سەرچاوەی گەورەی بۆ داهات هەیە، ئەوەش كاریگەری دەبێت بۆ سەر گەشانەوەی كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵی و پارێزگاری لە دەرامەتە نیشتمانییەكان و ڕێگری كردن لە هاردە كردنی هەموو كەلوپەلێك لە دەرەوە، بەڵام دەبێت یاسا بچەسپێت بەتایبەتی لە مەسەلەی دەروازە سنوورییەكان و لەلایەن دەسەڵاتەوە كۆنترۆڵ بكرێت.

ئەو ئەندام پەرلەمانە داوا لە بەغدا دەكات چەند هەنگاوێك بنێت بۆ كۆنترۆڵ كردنی دەروازە سنوورییەكان، لەوانە دانانی سیستەمی ئەلیكترۆنی و گرتنە دەستی سەرجەم دەروازە سنوورییەكان لەلایەن دەسەڵاتدارێتی ناوەندو دانانی كەسانی بەتواناو هێزێكی دژە تیرۆریش پشتیوانی ئەو دەروازانە بكات و سەرجەم دەروازە نایاساییەكانیش دابخرێن و لێخۆش بوونیش لەسەر هەندێك كەس و كۆمپانیا هەڵبوەشێتەوە. 

 

هه‌واڵی گرنگ