نیویۆرك تایمز : هاورێی كورەكەی ترەمپ تووشی كۆرۆنابوو
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیویۆرك تایمز : هاورێی كورەكەی ترەمپ تووشی كۆرۆنابوو

 

رۆژنامەیەكی ئەمریكی بڵاوی كردەوە ، هاورێی دۆناڵد ترەمپ جۆنیۆر ، كورە گەورەی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی لە هەواڵێكی بەپەلە رایگەیاندووە ، كیمبرلی گیلفویل پارێزەر و پێشكەشكاری پێشووی كەناڵی (فۆكس نیوز) تووشی ڤایر‌وسی كۆرۆنابوو.

ئەو رۆژنامەیە دەڵێت ، بەبۆنەی رۆژی نیشتیمانی ئەمریكا كیمبرلی ئامادەی ئاهەنگێك بوو لە ماونت راشمور لە ویلایەتی داكوتای باشوور كە بەو بۆنەیەوە ترەمپ وتارێكی پێشكەش كرد.

دەستنیشانكردنی حاڵەتەكەی گیلفویل كاتێك دەركەوتووە ، هەر كەسێك بەركەوتەی راستەوخۆی لەگەڵ سەرۆك هەبووبێت پێویستە پشكنینێكی رۆتینی بۆ ئەنجامبدرێت ، دەركەوتووە هەڵگری ڤایر‌وسی كۆرۆنایە.

 

هه‌واڵی گرنگ