كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر بەكارهێنانی دەرمانی (ریمدیسیڤێر) بۆ چارەسەری تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
بەپێی بەیاننامەیەك، (ستێلا كیریاكیدس) بەرپرسی كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری تەندروستی رایگەیاندووە، وەك هەنگاوی یەكەم یەكێتییەكەیان رەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر بەكارهێنانی دەرمانی (ریمدیسیڤێر) بۆ چارەسەری تووش بوون بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
بەپێی ڕێنماییەكان، بەكارهێنانی ئەم دەرمانە بۆ كەسانی خوار (12) ساڵ گونجاو نییەو بۆ ئەو كەسانەشە كە دەناڵێنن بەدەست هەوكردنی سییەكان و پێویستیان بە ئۆكسجین هەیە، پێشتریش لەهەریەكە لە وڵاتانی (ئەمریكاو كۆریای باشوورو ژاپۆن و میسر) ئەم دەرمانە بۆ چارەسەری كۆڕۆنا بەكارهێندراوە.