ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020 شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی قادری لەتەمەنی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ باری تەندروستیی شێخ محەممەد تێكچووە و رەوانەی نەخۆشخانەكانی ئەمریكا كراوە و ئەمرۆش كۆچی دوایی كرد.
شێخ محەممەد ساڵی 1938 لە گوندی كربچنەی سەر بە شارۆچكەی سەنگاو لەدایكبووە، لەدوای كۆچی دوایی شێخ عەبدولكەریمی باوكی، بە سەرۆكی تەریقەتی قادری هەڵبژێردراوە.