بەهۆی کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەباوە، بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4-7-2020، بەشێک لە هاوڵاتیانی ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به ووته‌ی خۆپیشانده‌ران، پێشتر جۆزەی 20 ئەمپێڕییان بۆ بەستراوه و بەڵێنیانداوە کارەبای دانیشتوانی ناوچه‌كه باش ببێت، بەڵام ئێستا کەمتر لە 12 کاتژمێر کارەبایان پێده‌درێت.
داواشده‌كه‌ن، وەک پێشتر 24 كاتژمێر كاره‌بایان پێبدرێته‌وه،له كاتێكدا ئیستا كه‌متر له 12 كاتژمێر كاره‌بایان پێده‌درێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، سه‌ره‌ر‌ای به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و كه‌ره‌نتین كردنی هاوڵاتییان له ماڵه‌وه و بێكاری و خراپی باری ئابووری هاوڵاتیان، كێشه‌ی كه‌می كاره‌باش هاوڵاتییانی نیگه‌ران كردووه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، له چه‌ندین شار و قه‌زا و ناحییه‌كانی هه‌رێم، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌می هه‌لی كار به‌رێوه‌چوو.