كوردستان...زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاك بونەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كوردستان...زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی كۆرۆنا چاك بونەتەوە

 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری نوێی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو و ڕایدەگەیەنێت: لەكۆی شەش هەزار توشبووی كۆرۆنا، زیاتر لە دوو هەزاریان چاك بونەتەوە.

 

لەگەڵ ئەوەی ڕۆژانە بەشێك لە هاوڵاتیان هەرێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبن، بەڵام ڕۆژانەش ژمارەیەك لە توشبووانی ڤایرۆسەكە چاك دەبنەوەو بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئێستا لە هەرێم شەش هەزار و 844 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو هەزار و 252 توشبوو چاكبوونەتەوە.

 

هەروەها بەپێی دوایین ئامار، لە ڕێژەیەی توشبوون بە ڤایرۆسەكە 231 كەس گیانیان لەدەستداوەو بەشێوەیەكی تایبەت بە خاك سپێردراوون.

 

هه‌واڵی گرنگ