بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر رایدەگەیەنێت ئەوان لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆن، بەڵام ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆش درێژنەكرێتەوە، دەبێت رێكارەكان توندوتۆڵبن.
لەمبارەیەوە د.دلۆڤان محەمەد،بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاندوە: لەگەڵ درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆن، بەڵام ئەگەر قەدەغەی ھاتووچۆش درێژنەكرێتەوە، دەبێت رێكارەكان توندوتۆڵبن بۆ ئەوەی تیمەكانی تەندروستی كارەكانی خۆیان بەباشی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پێمان باشە قەدەغە لە شەواندا بەردەوام بێت ،دەشڵێت لە چەند رۆژی داهاتوو، ژمارەی حاڵەتەکان لە هەولێر بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ کەم دەبێتەوە.
وتویەتیشی: 580 نەخۆش ئێستا لە هەولێر هەن، لەو ژمارەیش، شەش نەخۆش لە چاودێری چڕن لە نەخۆشخانەی رزگاری تەندروستیان ناجێگیرە، هەروەها 30 نەخۆشیش، نیشانەی تووندیان هەیە.