كوردی‌و - تایبەت
شه‌ش تووشبووى په‌تاى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارییش دەڵێت یەكێك لەو هاوڵاتیانە گەنجێكە.
بۆتان عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر لە لێدوانێكیدا بۆ كوردی‌و ڕاگه‌یاند: زیاتر لە 120 تووشبووى كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى هه‌ن، شه‌ش له تووشبووه‌كان بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره و له‌ژێر چاودێریی چڕى پزیشكی دان، یه‌كێك له‌و شه‌ش كه‌سه‌ش گه‌نجه.
وتیشى: هه‌موو پێداویستییه‌كى پزیشكی به‌رده‌سته و تا ئێستا كێشه‌مان له پێداویستیی پزیشكى نه‌بووه، به سوپاسه‌وه كارمه‌نده‌كانیشمان كه‌مته‌رخه‌مییان له خزمه‌تكردنى نه‌خۆشخانه‌كان نه‌كردووه.
له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه، بۆتان عه‌بدولقادر باسى له‌وه كرد: دوێنێ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له هه‌ولێر به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕۆژانى پێش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ كه‌متر بوو، هه‌روه‌ها زۆر یاریده‌ده‌ر بوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا: بێگومان قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ زۆر به‌سووده، به‌ڵام له‌لایه‌نى ژیانه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ناكرێت به‌رده‌وام بێت.