كوردی‌و
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم چاره‌نووسی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی یه‌كلاكرده‌وه و بڕیاریدا تاقیكردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-7-2020 ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا و بە گرتنەبەری رێکارەکانی تەندروستی ئه‌نجام ده‌درێن، رۆژی 11-7-2020 دەستپێدەکەن و 8-8-2020 كۆتاییان پێدێت.
ئاماژەی بەوەشدا، 144 هەزار و 142 قوتابی لە تاقیکردنەوەکاندا بەشداردەبن، هەروەها دوای سێ كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوە، قوتابی دەتوانێت پەڕەی سۆمای خۆی ببینێت.
لەبارەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی داهاتووش رایگەیاند، چاوەڕوانی رەوشی کۆرۆنا دەکەین و لە کاتی پێویست بڕیار لەسەر چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ساڵی داهاتوو دەدەین.