كوردی‌و
وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان روونكردنه‌وه له‌باره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت،"وەکو مانگەکانی پێشووه".
ئه‌مرۆ شه‌ممه 4-7-2020 وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه،هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ 267 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە دابەزیوە، ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و پرۆسەی هەناردەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان وەکو مانگەکانی پێشووه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ناوەندی S&P Global Platts کە ناوەندێکی راوێژکاریی پەیوەست بە کاروباری ئابووری و داراییە لە راپۆرتێک‌دا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران بەراورد بە مانگی ئایار زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.