بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر ڕایدهگهیهنێت ،ڕێگای ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی سنووری شارەوانیی شارەدێکە کۆنکرێت دهكرێت.
ئهمرۆ شهممه 4 ی تهموزی 2020 هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر، له لێدوانێكی ڕۆژنامهنوسیدا ڕاگەیاند "سهردانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیمان كردو، گرفتی شارەدێیەکە تاوتوێ كرا بەتایبەت ڕێگاوبانەکان، لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی ئاغجەلەر و ئەندامانی گرووپی خزمەت لەگەڵ ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەری یەکێک لە کۆمپانیاکان کۆ بووینەوە و تاوتوێی چاککردن و کۆنکرێتکردنی ڕێگای سەرەکی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانمان کرد کە بڕیارە بەم نزیکانە لەسەر بودجەی کۆمپانیا و کارگەکان دەست پێ بکات".
بەڕێوەبەری شارەدێی ئاغجەلەر ئاماژهی بهوهش دا ، "لە هەمانکاتدا لە هەوڵداین ڕێگایەکی تر لە دەرەوەی سنووری شارەوانی بۆ ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکان دروست بکرێت بەمەش بەتەواوی کێشەی بارهەڵگرەکان لە سنووری ناو شارەوانیدا چارەسەر ئەبێت".
هێمن بەهجەت ئهوهشی خستهڕوو، بڕیارە سبەینێ ٥/٧/٢٠٢٠ قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بۆ هەمان مەبەست سەردانی شارەدێی ئاغجەلەر بکات.