عێراق..106 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..106 توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كوردیو
 
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو  هەزار و 334 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
 
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 4-7-2020 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردیو) كه‌وتووه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا نۆ  هه‌زار و 516 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، ده‌ره‌نجام دوو هەزار و 334 کەسی دیكه‌  تووشی کۆرۆنا بوون و 106 کەسیش گیانیان لەدەستداوە هەروەها هه‌زار و 477 کەسیش چاکبوونەتەوە. 
 
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق،تا ئێستا  58 هەزار و 354 کەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 31 هەزار و 77 کەس چاکبوونەتەوە و دوو  هەزار و 368 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها بارودۆخی 333 توشبووش ناجێگیره‌. 

 

هه‌واڵی گرنگ