سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك گوللـە هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی جعیفر كراوه و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4 ی ته‌مووزی 2020 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه چه‌ند گوللـە هاوەنێك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی جعیفر كراون و له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه كه‌وتوه‌نه‌ته خواره‌وه.
زیان به چوار ئۆتۆمبێل كه‌وتوه كه له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه بون
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ڕۆژانی پێشووتریش، چه‌ندجارێك له‌سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه، موشه‌ك و گوللـە هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین كرابون.