كوردی‌و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی عێراق هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ده‌دات و چه‌ند رێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی عێراق هۆشداری ده‌دات، به‌هۆی پێشبینییه‌كان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ نێوان 47 بۆ 50 پله‌ی سیلیزی و هێنانی هه‌ورێكی چڕ، كه ده‌بێته هۆی كپبوونێكی زۆر له كه‌ش و هه‌وای زۆربه‌ی ناوچه‌كاندا.
راشیگه‌یاندووه، پێویسته هاووڵاتیان ئاگاداری مار و دووپشك بن، چونكه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ئه‌و زینده‌وه‌رانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی فێنك روو له ماڵه‌كان ده‌كه‌ن،هه‌روه‌ها رێژه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو و شله‌مه‌نییه‌كان له رۆژانی ئاسایی زیاتر بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، نابێت بوتڵی گاز له‌به‌ر تیشكی خۆر دابنرێن و ده‌بێت هاووڵاتیان ئاگاداری ئه‌وه بن كه نابێت لۆدی زۆر بخه‌نه سه‌ر پێوه‌ری كاره‌باكانیان و ته‌نیا ده‌بێت ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان له‌و شوێنانه دابگیرسێنرێن، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كان لێی كۆ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و كاتژمێرانه‌ی رۆژ كه پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه به‌رزترین ئاست.
هۆشداریشیداوه له دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی تیشكی خۆر، به تایبه‌ت له ماوه‌ی نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاش نیوه‌ڕۆ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پێویسته ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن و ئه‌م كه‌لوپه‌لانه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كانیان بهێننه ده‌ره‌وه:
1- مادده گازییه‌كان.
2- شووشه‌واته‌كان "وه‌ك شووشه‌ی بۆنه‌كان و چه‌خماخی ئاگر و كه‌لوپه‌لی له‌م جۆره".
3- خواردنه‌وه گازییه‌كان.
4- عه‌تر و پاتریی ئامێره‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه.
5- نابێت جامی ئۆتۆمۆبلیله‌كان به‌ته‌واوی دابخرێن.
6- نابێت تانكی به‌نزینی ئۆتۆمبیله‌كان به‌ته‌واوی پڕ بكرێن.
7- ده‌بێت له‌كاتی شه‌واندا به‌نزین له ئۆتۆمبیله‌كان بكرێت.
8- نابێت به كاتی به‌یانیان گه‌شتی ئۆتۆبیله‌كان بكرێت.
9- نابێت هه‌وای تایه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان زیاد له پێویست تێ بكرێت، به تایبه‌ت له‌كاتی گه‌شتكردن.