ئەندامێكی سەرکردایەتیی پارتیی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و له ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.
ئهمڕۆ شهممه 4 ی تهموزی 2020، نووری حەمە عەلی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتیی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دهبێت ، كوڕهكهشی لەبارەی تووشبوونی باوکی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە میدیاكانی نزیك له حزبهكهی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە، شەوی رابردوو ئەنجامەکەی دەرچووە و "پۆزەتیڤ بووە. بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە".
کۆرش نووری ئاماژهی بهوهشدا ، ئێستا باوكم لە ماڵەوە کەرەنتین کراوە و چارەسەر وەردەگرێت.
لە تەواوی هەرێمی کوردستانیش شەش هەزار و 844 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە دوو هەزار و 252 کەسیان چاکبوونەتەوە و 231 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.