ملیاردێر و ملیۆنێرەکانمان چەندیان هی پێش ڕاپەڕینە؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ملیاردێر و ملیۆنێرەکانمان چەندیان هی پێش ڕاپەڕینە؟

بەپێی لێدوانی وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان بێت لە هەرێمی کوردستان 30 ملیاردێر و 10300 ملیۆنێری هەیە! دەرکەوتنی ئەو سەرمایەدارانە بۆ پاش ساڵی 2003 دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە سایەی ئەو بودجە زەبەلاحەی کە لە لایەن بەغداوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرا.

پاشان دوای ساڵی 2007 و دەرچونی یاسای نەوت و غاز کردنەوەی دەرگایەکی دیكه‌ لەبەردەم بەناو کۆمپانیایاکانی وەبەرهێنەراندا، لەدوای ئەو بەروارانەوە ژمارەی سەرمایەداران لە هەرێمی کوردستان لە هەڵکشانی بەردەوامدابووو، جا وەنەبێت خاوەنی ئەو کۆمپانیایانە هۆکاری دەوڵەمەندبونیان لەبەر ژیری و لێهاتویی و سەرمایەگوزاری خۆیان بوبێت! بەڵکو زۆرێک لەو بەناو سەرمایەدارانەی ئەمڕۆ لە ڕابردودا ناوێکی ون بون و کەس وەک سەرمایەدار نەیناسیون. هۆکاری دەرکەوتن و سەرهەڵدانی هەموو ئەو ملیاردێر و ملیۆنێرانە هەردوو حیزبی فەرمانڕەوا بووە، ئەو سەرمایەدارانە تەنیا ناوی ڕەمزین لای حیزب و کەسایەتیەکانی ناو هەردوو حیزبی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستان، ئەوان لە واجیهەیەک زیاترنیین.

ئاخر کێ باوەڕدەکات لە هەرێمێکی وەک هەرێمی کوردستاندا لە ماوەی پازدە ساڵدا ئەوو هەموو ملیاردێر و ملیۆنێرانە هەڵتۆقن. لەو بڕوایەدام لە کوردستانی پێش ڕاپەڕیندا ژمارەی ملیۆنێرەکانی نەدەگەیشتنە پەنجەکانی یەک دەست، ئەوە ملیاردێر هەر بونی نەبووە! ئیتر چۆن لەو ماوە زەمەنیە کورتەدا ئەو هەمو سەرمایەدارە دەرکەوتن؟! ئەوانەی کە ناوی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا و پڕۆژە و وەبەرهێنەریان لێنراوە تەنیا ناوی ڕەمزین و دروستکراون بۆ سپیکردنەوەی ئەو داهاتە ناتەندروستەی کە هەردوو حیزب و کەسانی دەست ڕۆشتوی ناوحیزب بە ناڕەوا بەدەستیان هێناوە.

 

هه‌واڵی گرنگ