وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەكات

 

 

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، بەمزوانە بۆ دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراقی سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی میهر، (موحەمەد جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە كاتی پەرەسەندنی كۆرۆناوە تاكو ئێستا زۆر وڵاتان گەڕاوم و لەم ڕۆژانەشدا سەردانی بەغدا دەكەم.

زەریف لە بەشیكی دیكەی قسەكانیدا ئاماژەی بە سیاسەتەكان و پیلانەكانی ئەمریكا دژی ئێران كردو وتی: ئامانجی ئەمریكا پشێوی نانەوەیە لە ئێران.

وتیشی : گرینگترین ئامانج كە ئەمریكا كاری لەسەر بكات نیشان دانی سیستەم و حوكمڕانی ئێرانە بەشێوەی دووبەرەكی و دوورخستنەوەی هاوڵاتیان و حكومەتە لەیەكتری. 

 

هه‌واڵی گرنگ