ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سلێمانی گردبونەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژمارەیەك لە دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە سلێمانی گردبونەوە

 

سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە 5-7-2020ژمارەیەك لە دەرچوانی یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆو پەیمانگاكانی ساڵی 2016 لە سلێمانی گردبونەوە داوای دامەزراندنیان دەكرد.


ئەو دەرچوانە یاداشتێكیان خوێندەوە كە ژمارەیەك داواكاری لە خۆگردبوو لە گرنگترینیشیان بریتی بوو لە دامەزراندنیان لە فەرمانگە حكومەیەكان.


ئەو دەرچوانە ئاماژەیان بەوەدا ماوەی چەند ساڵێكە خوێندنیان تەواو كردوە وژمارەیان هەزارو 100 كەس دەبن و لە ئێستادا بێ كارن و باری گوزەرانیان زۆرخراپە و توشی نەخۆشی دەرونی و دڵە راوكێ بونەتەوە .


ئەو دەرچوانە لە یاداشتەكەدا راشیانگەیاند" حكومەت لە ئاستی دەرچواندا زۆر كەمتەرخەمەو دەبێت ئاوری جدی لە دەرچوان بداتەوە و لەم بارودۆخە كە تێی كەوتون ڕزگاریان بێت."

 

 

هه‌واڵی گرنگ