گردبونەوەی دەرچوانی زانكۆ وپەیمانگاكان لە راپەرینیش دەستی پێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گردبونەوەی دەرچوانی زانكۆ وپەیمانگاكان لە راپەرینیش دەستی پێكرد

 

هەروەك شاری سلێمانی سەرلەبەیانی ئەمرۆ یەك شەممە 5-7-2020ژمارەیەك لە دەرچوانی یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆو پەیمانگاكانی ساڵی 2016 لە بەردەم زانكۆی راپەرین لە شاری رانیە گردبونەوە و داوای دامەزراندنیان دەكرد.


ئەو دەرچوانە رایان گەیاند ماوەی چەند ساڵێكە خوێندنیان بەپلەیەكی زۆر باش تەواو كردوە و كەچی تائێستاش دانەمەزراون و لەبەرچاویاندا كەسی وادامەزراوە كە لەروی زانستیەوە نەك یەكەم و دووەم و سێیەمیش بووە.

.
ئەو دەرچوانە لە یاداشتێكیشدا كەوەك خۆیان وتیان ئامادەیان كردوە ئاراستەی پەرلەمانی دەكەن ئاماژەیان بەوەدا" حكومەت لە ئاستی دەرچواندا زۆر كەمتەرخەمەو دەبێت ئاوری جدی لە دەرچوان بداتەوە و لەم بارودۆخە كە تێی كەوتون ڕزگاریان بێت."


جێگەی ئاماژەیە حكومەت لە ساڵی 2013ەوە دامەزراندنی راگرتوە ساڵانەش زیاترلە 20هەزار كەس لە زانكۆو پەیمانگاكان خویندن تەواو دەكەن و وەك خۆشیان دەڵێن چارەنوسیان نادیارە.

 

هه‌واڵی گرنگ