سیاسەتوانێكی كوردی توركیا دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەو ناجێگیر بوونی باری تەندروستی لە زیندانی تیپی (F) ی بەتلیس نێردرابووە زیندانی ماڵەوە، كۆچی دوایی كرد.
(ئەردینج تولای) سیاسەتوانی كوردی توركیا تەمەنی (64) ساڵ بوو لەچەند پارتێكی جیاوازی كوردی لەوانە پارتی ئازادی، بەدەپەو پارتی گەلانی توركیا (هەدەپە) ئەندام بوو، لە ساڵی (2016) دەستگیركراو ڕەوانەی زیندانی كرابوو كە پاش چەند مانگ زیندانی، تووشی شێرپەنجە بوو سەرەڕای دەركرانی فەرمانی ئازادكردنی بە هۆی نەخۆشیەكەی چەندین مانگ لە زیندان بەزۆرەملێ مایەوە.
ناوبراو كە دوای خراپتر بوونی باری تەندروستی لە زیندان ئازادو لە ماڵەكەی خۆی لە تاتوانی پارێزگای بەتلیس زیندانی كرا، دوێنێ لە ماڵەوە كۆچی دوایی كرد.