به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌ولێر كه‌سێك به‌هۆى دزییه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی ته‌مموزی 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند،: "پاش یٔاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی حاڵەتێكی دزیكردن لە عەنكاوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ یٔەم ڕووداوە كرایەوە و دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد، تۆمەتبارێك بە ناوی (و.ح.ی) تەمەن 37 ساڵ، دەستگیر كرا".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "تۆمه‌تباره‌كه دانی بە تاوانەكەیدا نا، كە كەلوپەلی خواردنگەیەكی لە عەنكاوە دزیوە، بۆیە بەپێی ماددەى (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا".