قایمقامی كۆیە سكاڵای یاسایی لە دژی بانگخوازێكی ئیسلامی تۆمارده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

قایمقامی كۆیە سكاڵای یاسایی لە دژی بانگخوازێكی ئیسلامی تۆمارده‌كات

بەتۆمەتی سووكایەتیكردن بە سروودی ئەی ڕەقیب و دڵداری شاعیر قایمقامی كۆیە سكاڵای یاسایی  لە دژی بانگخوازێكی ئیسلامی تۆمار كرد .

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ی تەمووزی 2020، راگەیاندنی قایمقامیەتی كۆیە بڵاوی كردەوە كە قایمقامی كۆیە لە جێگرایەتیی داواكاری گشتیی كۆیەوە سكاڵای یاسایی لە دژی بانگخوازێك به‌ ناوی (عەبدولحەمید) تۆمار كردووە  كه‌ ڤیدیۆیەكی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا  بڵاو بۆتەوە و لە ڤیدیۆكەدا سووكایەتی بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دڵدار كە شاعیرێكی دیاری گەلی كوردستانە و خەڵكی كۆیە بووە، كردوه‌

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌،  بۆیە "پاڵپشت بە ناڕەزایی و داواكاریی چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كۆیە، ئەمڕۆ مامۆستا یوسف، قایمقامی كۆیە سكاڵاكەی لە داواكاری گشتیی كۆیە تۆمار كرد".

 

هه‌واڵی گرنگ