عێراق..دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی لەبارەی گەشتیارانه‌وه‌ رونكردنەوه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی لەبارەی گەشتیارانه‌وه‌ رونكردنەوه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق سەبارەت بە گەشتیارانی عێراق لە ناوخۆ و دەروەی وڵات رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە،جەختیشدەكاتەوە لە هەوڵی بێوچاندایە بۆ ئەنجامدانی ئاسانكاری لە گەشتەكانیاندا.

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 5 ی ته‌مموزی 2020 دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردیو كه‌وتوه‌ بڵاویكردوەتەوە "دەیانەوێت بۆ رای گشتیی رایبگەیەنن، بەتایبەتی گەشتیارانی بەرەگەز عێراقیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، كە هەوڵی تەواومان خستوەتەگەڕ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەپێناو پێشكەشكردنی تەواوی ئاسانكارییە پێویستەكان بەمەبەستی رێخۆشكردن بۆ ئەنجامدانی گەشتەكانیان".

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق باس له‌وه‌ش ده‌كات، بڕیاری كۆتایی تایبەت هەڵپەساردن و درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان هەتا رێكەوتی 15ی ئەم مانگە، بێجگە لە گەشتە تایبەتەكان بۆ گەڕاندنەوەی عێراقییەكان و ئەو هاوڵاتیانەی گەشتكردنیان پەسەندكراوە بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی رەگەزنامەی دوەمن تێیدا، لەسەر بڕیاری لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتیمانی بوە، ژمارە 41ی ساڵی 2020".

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتیمانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو "ریگەبدرێت بەو هاوڵاتییە عێراقییانە و خێزانەكانیان گەشت بكەن بۆ ئەو وڵاتانەی خاوەنی رەگەزنامەن تێیدا، لەگەڵ وەرگرتنی بەڵێننامە لێیان كە نەگەڕێنەوە بۆ عێراق تا ئەوكاتەی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی تەواو كۆتایی پیدێت".

 

هه‌واڵی گرنگ