له شارۆچكه‌ی باشكا له سنووری پارێزگای وانى باكورى كوردستان بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت و به‌هۆیه‌وه لافاو دروست ده‌بێت.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 5 ی حوزه‌یرانی 2020 سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌م شوێنه به (كوردی‌و) ڕاگه‌یاند،كاته‌كانی دوای نیوه‌ڕۆ بارانی وه‌رزی له شارۆچكه‌ی باشكا له سنووری پارێزگای وانى باكورى كوردستان ده‌ستی پێ كرد، ده‌مه‌و ئێواره له ناوچه‌ی ئۆمه‌رداغی بووه‌هۆی دروستبوونی لافاو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا هه‌ر به‌هۆی زۆری بارانه‌كه‌وه ئاستی ئاوی رووباری ناوچه‌كه به‌رزبووه و به‌هۆیه‌وه سێ كۆنته‌ینه‌ر و دوو چادر ژێرئاوكه‌وتن.
له‌باره‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی لافاوه‌كه سه‌رچاوه‌كه بۆ كوردی‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام زیانی به باخچه و زه‌ویه كشتوكاڵییه‌كان گه‌یاند.
هه‌رهوه‌ها وتیشی ،ئه‌و رێگایه‌ی ده‌چێت بۆ ناوچه‌ی ئاڵبایراك كه‌وته ژێرئاو و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و جه‌ندرمه رێوشوێنیان گرته‌به‌ر و ئاوه‌كه‌یان راماڵی.