عێراق هاتنی كرێكاری بیانی قەدەغە دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق هاتنی كرێكاری بیانی قەدەغە دەكات

 

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق رایدەگەینێت داوایان لە وەزارەتی ناوخۆ كردووە هاتنی كرێكاری بیانی قەدەغە بكەن.

عادل روكابی ، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق رایگەیاند ، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ، گەیشتینە رێككەوتن بۆ قەدەغەكردنی هاتنی كرێكاری بیانی.

وتیشی : " تەنها ئەو كرێكارانە بۆیان هەیە بێنە نێو خاكی عێراق لە بەرێوەبەرایەتی ئیقامە رەزامەندی وەربگرن و بەپێی یاسای كار ژمارە (37)ـی ساڵی (2015) مۆڵەت وەربگرن".

ئەمەو وەزیری كار بەڵێنی داوە لەماوەی داهاتوو زۆرترین دەرفەتی كار بۆ گەنجانی عێراق برەخسێنێت و كەمترین كرێكاری بیانی لە وڵاتەكە كار بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ