قه‌واره‌و رژێمی حوكمڕانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دژی چی بین و پشتگیریی له‌چی بكه‌ین؟
پرۆفیسۆر ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌ی تیۆری بۆ بابه‌ته‌كه‌له‌زانستی سیاسی‌دا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌بۆ پرۆفیسۆر (پاتریك ئۆنێڵ، Patrick H. O'Neil) نووسه‌ری كتێبی(بنچینه‌كانی سیاسه‌تی به‌راووردكاریی، Essentials of Comparative Politics) كه‌جیاوازیه‌كی گرنگ ده‌كات له‌نێوان سێ چه‌مكی (ده‌وڵه‌ت، رژێم، حكومه‌ت)دا، به‌م شێوه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م: (ده‌وڵه‌ت، State): ده‌وڵه‌ت قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و سیاسییه،ده‌زگا‌یه‌كه‌مافی قۆرخكردنی به‌كارهێنانی هێزی هه‌یه‌له‌سه‌ر هه‌رێمێكی جوگرافی دیاریكراو، واته‌خاوه‌ن سه‌روه‌رییه. ده‌وڵه‌ت دابینكه‌ری ئاسایش و جێبه‌جێكاری یاساكان و پارێزه‌ری مافه‌كان و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانه‌له‌كۆمه‌ڵگادا له‌رێگه‌ی دامه‌زراوه‌كانی سوپا‌و پۆلیس و دادگا‌و باج و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه. واته‌ده‌وڵه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی و به‌رده‌وام و پێویسته.
دووه‌م: (رژێم، Regime): كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێسا‌و پێوه‌ری بنه‌ره‌تیه، رژێم واته‌كرۆكی پرۆسه‌ى حوكمڕانی هه‌روڵاتێك، چونكه‌جیاوازی پێوه‌ره‌كانی حوكمڕانی‌ده‌بێته‌هۆی جیاوازی نێوان رژێمه‌كان، رێگه‌ى ئاسایی بۆ زانینی جیاوازیه‌كان به‌راووردكردنی ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری وڵاته‌كانه، به‌ڵام زۆرجار پێوه‌ره‌كانی رژێمی حوكمڕانی له‌بونیادی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تداجێگیره‌و له‌رێگه‌ى پیاده‌كردنی سیاسه‌ته‌گشتییه‌كانی حكومه‌ته‌كانه‌وه‌ده‌رده‌كه‌وێت.
سێیه‌م: (حكومه‌ت، Government): حكومه‌ت بریتیه‌له‌ده‌سته‌بژێرێكی سیاسی سه‌ركرده‌و به‌رپرس‌له‌به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌ت. شێوازی گه‌شتنی ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌به‌ده‌سه‌ڵات جیاوازه له‌دیمۆكراسیه‌ته‌وه‌تا هێز و پاشایه‌تی، هه‌ر حكومه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی بكات بە ناچاریی رووبه‌رووی رژێمی حوكمڕانی ده‌بێته‌وه، یان ئه‌وه‌یه‌پشتیوانی له رێسا‌و بنه‌ما كارپێكراوه‌كان ده‌كات، یاخود رێگه‌ی ریفۆرم و گۆڕانكاری ده‌گرێته‌به‌ر.
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و پێناسه‌تیۆرییانه‌له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكه‌م و به‌چه‌ند خاڵـێك سه‌رنجی خۆم‌بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: بۆ روونكردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌ت و رژێم و حكومه‌ت، ده‌توانین بڵێین:ده‌وڵه‌ت بریتیه‌له‌فۆرمی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یاساییه‌كان، رژێمی حوكمڕانی له‌كه‌لتوری ده‌سته‌بژێر‌ی سیاسی حوكمڕاندا جێگیره، حكومه‌تیش كه‌سه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانن له‌و دامه‌زراوانه‌دا، واته‌ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت (هارد وێر)ی ئامێرى كۆمپیوته‌رێك بێت، ئه‌وا رژێمی حوكمڕانی (سۆفت وێرە)، حكومه‌تیش بریتیه‌له‌كارپێكه‌ر یان به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سوفت وێره‌له‌سه‌ر ئه‌و ئامێره.ئه‌م جیاكاریه‌زۆر گرنگه‌بۆ تێگه‌یشتن و شیكردنه‌وه‌ی ئاراسته‌كانی پرۆسه‌ى سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
دووه‌م: هه‌رچه‌نده‌پێناسه‌ی ده‌وڵه‌ت‌زیاتر عێراق ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رێژه‌یی راسته‌به‌ره‌چاوكردنی دۆخی هه‌رێم وه‌ك به‌شێك له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق، بۆیه‌كاتێك باسی قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، واته:بوونێكی ده‌ستووریی، داموده‌زگاو ده‌سه‌ڵاته‌كان، شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد له‌چوارچێوه‌ى عێراقدا. له‌م روانگه‌یه‌وه‌بێگومان پێویسته‌وه‌ك كوردێك پشتگیریی و به‌رگری له‌هه‌رێم بكه‌ین وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی به‌رده‌وام كه‌نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر به‌شێك له‌خاكی كوردستان، كه‌ئه‌نجامی به‌رهه‌می خه‌بات ده‌یان ساڵ و خوێنی هه‌زاران شه‌هیده.
سێیه‌م: ناسنامه‌ى رژێمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا بریتیه‌له‌بیروباوه‌ڕی سه‌ركرده‌و به‌رنامه‌ى سیاسی حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌پرسه‌سیاسی و ئابوریه‌كانی هه‌رێم كه‌چه‌ندین ساڵه‌له‌بڕیارو سیاسه‌ته‌گشتییه‌كاندا به‌رجه‌سته‌بووه. ئه‌وه‌ى به‌ڕوونی دیاره‌ناسنامه‌ى رژێمی حوكمڕانی له‌هه‌رێمدا له‌قه‌یرانێكی قوڵدایه، تا ئێستا ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی راسته‌قینه‌وه‌ك كورد بوونی نییه، له‌شكرێكی نیشتمانی له‌سه‌روو حیزبه‌وه‌له‌خه‌یاڵ نزیكه، نه‌تیۆرێكی سیاسی و ئابوری ڕوون، نه‌پرۆژه‌یه‌ك بۆ عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌میكانیزمێكی روون و شه‌فاف بۆ كۆكردنه‌وه‌ى و دابه‌شكردنی داهاتی گشتی بوونی نییه‌به‌تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی نه‌وت و كاری كۆمپانیاكان.
چواره‌م: یه‌كێك له‌كێشه‌بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌هۆی لاوازیی بونیادی هه‌رێمه‌وه، سنووری نێوان قه‌واره‌ى هه‌رێم و رژێم و حكومه‌ت نه‌ماوه‌و هه‌مووی به‌حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی كراوه، بێگومان هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو خاوه‌ن نفوز (پارتی و یه‌كێتی) به‌پله‌ى یه‌كه‌م به‌رپرسن له‌م تێكه‌ڵكردن و لاوازكردنه، به‌ڵام رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی راسته‌قینه‌ئه‌وه‌نییه‌قه‌واره‌كه‌ش بكرێته‌قوربانی گه‌نده‌ڵی و سیاسه‌تی پاوانخوازی ئه‌وان، مه‌ترسی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه‌كه‌جیاكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌له‌پێوه‌رو سیاسه‌ته‌هه‌ڵه‌كانی رژێم و حكومه‌ت‌بۆ خه‌ڵك ئاسان نییه‌و ئه‌وه‌نده‌ش مه‌ینه‌تییان چه‌شتووه‌ئاماده‌نین‌ئه‌م حسابات و جیاكارییه‌بكه‌ن.
پێنجه‌م: ئه‌وه‌ى كه‌زۆرینه‌ى هاوڵاتیانی هه‌رێمی به‌ده‌نگده‌رانی حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیشه‌وه‌نیگه‌ران كردووه، بریتیه‌له‌ناعه‌داله‌تی رژێمی حوكمڕانی و نا شه‌فافی له‌كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنی داهاته‌كاندا، حكومه‌تیش له‌بری ئه‌وه‌ى ببێته‌ده‌زگای دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى میكانیزمی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بینین وه‌ك ده‌زگایه‌ك كاریكردووه‌بۆ دابینكردنی پشك پشكێنه‌ى حیزبه‌به‌شداره‌كان و قوڵكردنه‌وه‌ى ئینتیمای حیزبی و ناوچه‌گه‌رێتی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵ و بنه‌ماڵه‌و خێزانه‌سیاسییه‌باڵاده‌سته‌كان، دوور له‌ره‌چاوكردنی شایسته‌یی و لێهاتوویی. له‌به‌رئه‌وه‌چه‌ند پێویسته‌پشتگیریی له‌قه‌واره‌ى هه‌رێم بكرێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه‌پێویسته‌ره‌خنه‌ى توند ئاراسته‌ى (نادادییه‌كانی رژێمی حوكمڕانی و سیاسه‌تی قۆرخكاری حیزبی و ناشه‌فافیه‌تی داهات و دابه‌شكردنی كوردستان بۆ چه‌ندین زۆنی نفوز‌و نه‌بوونی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو)بكرێت.