كارمەندێكی پۆلیسی گەرمیان لەلایەن داعشەوە رفێندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارمەندێكی پۆلیسی گەرمیان لەلایەن داعشەوە رفێندرا

 

كۆمەڵێك چەكداری داعش هەڵسان بە رفاندنی كارمەندێكی پۆلیسی گەرمیان كە لەسەر پرۆژەی ئاوی نێوان جەبارە و كفری لەسەر كاربووە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند ، ئەو كەسەی رفێندراوە كارمەندێكی پۆلیسی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و لەسەر رێگای نێوان كفری و جەبارە هێرشی كراوەتە سەر.

بەپێی قسەی ئەو سەرچاوەیەبێت ، پۆلیسەكە ناوی (كەریم فەتحوڵڵایە) و خەڵكی كفرییە ، لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە پاسەوانی پرۆژەی ئاوی نێوان هەردوو قەزای كفری و جەبارە رفێندراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ