لەرێنماییەكانی حەجی ئەمساڵ ، دەستلێدان لە بەردە رەشەكەی كەعبە قەدەغە دەكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەرێنماییەكانی حەجی ئەمساڵ ، دەستلێدان لە بەردە رەشەكەی كەعبە قەدەغە دەكرێت

 

دوای ئەوەی چوونی هاوڵاتیانی دەرەوەی سعودیە بۆ حەجی ئەمساڵ قەدەغە كرا ، وەزارەتی حەجی سعودیە چەند رێنماییەكی دەركرد.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەماوەی ڕابردودا بریاردرا مەراسیمی حەج بە ژمارەیەكی كەم بەشداربوەوە ئەنجام بدرێت و رێگری لە هاوڵاتیانی وڵاتانی دیكە بكرێت لە ئەنجامدانی حەجی ئەمساڵ.

ناوەندی نیشتمانی سعودیە بۆ پاراستن لە نەخۆشیەكان و بەرەنگاربونەوەی سەبارەت بە پرۆسەی ئەمساڵی حەج ڕایگەیاندوە، پێویستە ئەنجامدانی پرۆسەی تەواف بە دەوری كەعبەدا رێكبخرێت، بەجۆرێك كە لانیكەم مەترو نیوێك دوری لەنێوان ئەنجامدەرانی پرۆسەكە هەبێت و قەرەباڵغی كەمبكرێتەوە و ڕێكخەران دابنرێن بۆ دڵنیابونەوە لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان.

ڕونیشیكردوەتەوە، هەروەها پێویستە ڕێگە نەدرێت دەست لە كەعبە و بەردە ڕەشەكە بدرێت یاخود ماچیان بكرێت و بەربەست دابنرێت بۆ ڕێگەگرتن لە نزیكبونەوە لێیان، هەروەها ڕێگە نەدرێت كە قەرەباڵغی لەبەردەم بەرادەكانی ئاوی زمزم دروست بكرێت و لەسەر زەویش هێمای تایبەت دابنرێت بۆ دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ