" ئەگەر حكومەتی هەرێم راستگۆ بێت پێم وایە لەم دوو هەفتەیە لەگەڵ عێراق رێكدەكەوێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" ئەگەر حكومەتی هەرێم راستگۆ بێت پێم وایە لەم دوو هەفتەیە لەگەڵ عێراق رێكدەكەوێت"

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەینێت ، حكومەتی عێراق داهاتی زیادی كردووە ، هەرچەندە داهاتەكەیشی زیاتر بێت ، نزیكدەبێتەوە لەرێكەوتن لەگەڵ هەرێم.

غالب محمد ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان رایگەیاند : " لە ١/٧/٢٠٢٠ حكومەتی عێراق یەك بەرمیل نەوتی خاوی فرۆشتووە بە (٤٠،٢٠) دولار، كە داهاتی ئەم مانگە نزیكدەبێت لە سێ ملیار و نیو دولار، بەمەش حكومەت عێراق هەتا دێت عجزی كەمدەكات لە چاوی مانگەكانی پێشوو".

وتیشی : " گەر حكومەتی هەرێم راستگۆ بێت پێم وایە لەم دوو هەفتەدا رێكدەكەون لەگەڵ حكومەتی عێراق چونكە حكومەتی عێراق هەتا داهاتی زیاتر بێت زیاتر نزیكدەبێتەوە لەرێكەوتن لەگەڵ هەرێم".

دەشڵێت : " گەر هەرێم راستگۆ بێت وەك جارەكانی پێشوو نەبێت، كە لە پێناوی توركیا و كۆمپانیاكانی حیزب و بنەماڵە نەوتیان تەسلێم نەكرد و بوون بەهۆكاری برسی كردنی خەڵك لەپێناوی دەوڵەمەندكردنی خۆیان، چونكە گەر نەوت تەسلیم كەن زیاتر داهاتیان دەست دەكەوێت لەوەی كە خۆیان بیفرۆشن.

 

هه‌واڵی گرنگ