چۆن ئۆتۆمبێلەكەت لەسووتان دەپارێزیت؟ لە كوردیو بیزانە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن ئۆتۆمبێلەكەت لەسووتان دەپارێزیت؟ لە كوردیو بیزانە

 

 

بەهۆی خراپی كوالێتی بەنزین و بوونی هەر گرفتێكی تر لەنێو یٔۆتۆمبێلدا رۆژانە رووداوەكانی یٔاگركەوتنەوەی یٔۆتۆمبێل روودەدات بەپێی یٔامارەكانیش رێژەكەی روو لەزیادبوونە، هەروەها بوونی یٔامێری یٔاگركوژاێنەوە لەنێو یٔۆتۆمبێلدا زۆرگرنگە.

بەپێی یٔامارەكانی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی خۆپاراستن لە ڕووداوەكانی یٔاگر، لە ٢٠% ی یٔەو ڕووداوی یٔاگركەوتنەوانەی ڕوویانداوە بەهۆی بزوێنەری یٔۆتۆمبێلەوە بووە، یٔەمەش ڕێژەیەكی زۆرە پێویستە پشتگوێ نەخرێت.

یٔاگر بەهۆی چەندین هۆكاری جیاجیاوە دەكەوێتەوە. لە هەندێ بارودۆخدا، ڕەنگە یٔاگر لە ناكاو بكەوێتەوە بەبێ یٔەوەی هیچ یٔاگاداربین لێی. تۆی شۆفێر با هەمیشە یٔاگركوژێنەوە لەناو یٔۆتۆمبێلەكەت هەبێت بۆیٔەوەی لەكاتی پێویست بتوانی سوودی لێوەربگریت.

هەروەها كەوتنەوەی یٔاگر لە یٔۆتۆمبێلدا سەرەتا یٔاگرێكی زۆر بچوكە و گەر یٔامێری یٔاگركوژێنەرەوەت پێ بێت بە یٔاسانی دەتوانیت كۆنتڕۆڵی بكەیت ؟چونكە بە هۆی قەرەباڵغی شەقامەكان كاتێكی زیاتری پێویستە لە دەستپێشخەری خۆت تا كارمەندانی یٔاگركوژێنەرەوە دەگاتە سەر ڕووداوەكە.
كاتێكیش دەگات زەرەر و زیان زیاترە گەرچی كۆنتڕۆڵ بكرێت.

هۆكاری كەوتنەوەی یٔاگر لە یٔۆتۆمبێلدا بۆ نمونە:
١-گرفت لە سیستەمی كارەبایی دا:
یەكێك لە هۆكارە هەرە سەرەكییەكانی كەوتنەوەی یٔاگر لە یٔۆتۆمبێلدا بوونی كێشەیە لە سیستەمی كارەباییدا، زۆربەی جار یٔەم كێشەیە پەیوەندی بەپاتری یٔوتۆمبێلەكەوە هەیە، لەكاتی شەحن بوونەوەی پاتری یٔۆتۆمبێل ، گازی هایدرۆجین لەژێر بزوێنەرەكە بوونی هەیە، وە یٔەو وایەرانەی كە بریندارن تەزووی كارەبایی دروست دەكەن و یٔەمەش دەبێتە هۆی یٔاگر كەوتنەوە.
٢-كەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی كێشە لە بوونی یٔۆتۆمبێلدا :
یٔەگەر بتەوێت یٔۆتۆمبێلەكەت بەشێوازێكی باش و دوور لە ڕووداوی نەخوازراو كار بكات ، پێویستی بە چاكسازی بەردەوام هەیە، پشتگوێخستن لەو چاكسازییانەدا ڕەنگە ببێتە هۆی یٔاگركەوتنەوە چونكە ڕەنگە لێچوون هەبێت، پارچەی شكاو، وایەری خراپ بوو، یان هەر بارودۆخێكی تر كە ببێتە هۆی یٔاگر كەوتنەوە.
٣-لە كاتی پێكدادانی یٔۆتۆمبێلدا:
یٔەم حاڵەتە ڕێژەیەكی بەرچاوە ڕۆژانە یٔەو بەریەككەوتنە بەهێزە دەبێتە هۆی زیانێكی زۆر لە ناوەوەی یٔۆتۆمبێلەكە، لێچوونی گازو ڕۆن ڕوودەدات و لەگەڵ گەرمی تەزووەكان و دەبێتە هۆی كەوتنەوەی یٔاگر .
هەندێك جار هەندێ مۆدێلی یٔۆتۆمبێلەكان كێشەیان هەیە لە دیزاینكردندا و هەستیشی پێناكرێت، یٔەمەش بە تایبەتی یٔەو یٔۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە كە تازە دروستكراون بەبێ جیاوازی، زۆربەی جار كاتی زۆری پێدەچێت تا یٔەم كێشانە دەدۆزرێنەوە یٔەوەش دوای یٔەوەی چەندین كڕیار ناڕەزایی دەردەبڕن لە دۆزینەوەی یٔەو كێشەیە، بەڵام تا دۆزینەوەی كێشەكە ڕەنگە یٔیتر سوودی نەبێت و زۆر درەنگ بێت و كورد ووتەنی كار لەكار بترازێت.
گەرمبوونی زیاد لە ڕادەی پێویستی بزوێنەر
هەندێ كەس پێیان خۆشە زۆر پەستان بخەنە سەر یٔوتومبیلەكانیان و ماندووی دەكەن. هەندێكی تر بەبێ وەستان گەشت دەكەن بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش، یٔەمەش بێگوومان زیانەكانی زۆر زیاتر یٔەبێت لەكەش و هەوای ووشك و گەرمدا و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بزوێنەری یٔۆتۆمبێەلەكەت، كاتێك گەرمی زۆر زیاد دەبێت، پارچەكان ڕەنگە لەكار بكەون، وە یٔەمەش ببێتە هۆی یٔاگركەوتنەوە.
كەواتە بۆچی پێویستە یٔاگركوژێنەوەمان پێبێت لەناو یٔوتومبیلەكانماندا؟
لەبەریٔەوەی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی یٔۆتۆمبێلەكەت، بێگومان ناتەوێت بەهۆی یٔاگرێكی كەمەوە تەواوی یٔۆتۆمبێلەكە لەدەست بدەیت و نەتوانی هیچ بكەیت،بە بوونی یٔاگركوژێنەوە یٔەتوانێ ببێتە هۆی ڕێگری كردن لە برینداربوون و ڕزگاركردنی ژیانێك.

 

 

 

 

سەرچاوە/ هاتوچۆی سلێمانی

 

هه‌واڵی گرنگ