بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەینێت ، رێژەی مردن بەهۆی كۆرۆنا بەراورد بە پێشوو زۆر زیادی كردووە.
د.دلۆڤان محمد بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند : " ئەوانەی ئێستا سەردانی نەخۆشخانە دەكەن ، زیاتر بەركەوتەن و نیشانەی نەخۆشییەكەیان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسەكەن".
وتیشی : " رێژەی مردن بە بەراورد لەگەڵ پێشوو لە هەولێر زۆر زیادی كردووە ، لە پێش 19 ی ئایار یەك كەس مردووە بەڵام دوای 19 ی ئایار 28 كەس مردوون".
جێی باسە ، تا ئێستا لە شاری هەولێر (١٦٢٨ ) كەس تووشی كۆرۆنابوون و (31) كەس گیانیان لەدەستداوە و (١٠٦٥ ) كەسیش چاكبوونەتەوە.