لەم وڵاتە فیلەكان بەكۆمەڵ مردار دەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەم وڵاتە فیلەكان بەكۆمەڵ مردار دەبنەوە

 

 

حكومەتی بۆتسوانا لێكۆڵینەوە لە بەرزبوونەوەی ژمارەی مرداربوونەوەی بێ هۆی فیل دەكات، دوای ئەوەی دڵنیابوون لە مرداربوونەوەی (275) فیل و (154) لەوانە لەهەفتەی ڕابردوودا بووە.

چەند مانگێك لەمەوبەر لەناوچەی (ئۆكاڤانگۆ بانهاندل) مرداربوونەوەی فیلەكان بەدیكرا، دەسەڵات دەڵێت : لەوكاتەوە هەوڵدەدات هۆكارەكە بدۆزێتەوە، هەروەها بەهۆی دۆزینەوەی كەلاكەكان بەبێ بریندابوون ڕاوكردن بەهۆكاری مردن بەدوردانرا.

وەزارەتی ژینگەو سەرچاوە سروشتیەكان و پاراستن و گەشتیاری لە بڵاوكراوەیەكدا ووتی: (3) تاقیگە لەزیمبابۆی و باشوری ئەفریقیاو كەنەدا دانراوە بۆ پشكنینی نموونەكانی لە فیلە مرداربوەكانەوە وەرگیراوە.

لەڕاپۆرتێكدا ڕێكخراوی پارێزگاری بێ سنوور لەفیل دەڵێت، ڕووپێوەیەكانی لەئاسمانەوە ئەنجامدراوە دەریدەخات فیلەكان لەتەمەنی جۆراوجۆردان مردار بوونەتەوە، بەپێی ڕاپۆرتەكە لە (25) ی مانگی (5) دا (169) فیل و لە (14) ی مانگی (6) دا (187) مرداربوونەتەوە.

ڕاپۆرتەكە دەڵیت، سەرنج دراوە فیلە زیندوەكان لاوازو بێهێزو باریكتربوون، هەروەها دەردەكەوێت هەندێكیان گرفتی ڕۆشتن و نیشانەی ئفلیجبوونی بەشێك لەجەستەیان و شەلبونیان پێوە دیاربووە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە فیلێك بەدی كراوە بە بازنە سوراوەتەوەو نەیتوانیوە ڕێگەی خۆی بگۆڕێت، هەرچەندە هەندێك لەفیلەكانی كە ویستویانە یارمەتی بدەن.

ڕاپۆرتەكە دەشڵێت، پێویستە بەزووترین كات دەستنیشان بكرێت ئایا مرداربوونەوەكان بەهۆی نەخۆشیەوە بوە یاخود ژەهر خواردنیان.

ژمارەی فیل لەئەفریقیا بەهۆی راوكردنی نایاساییەوە لەكەمبوونەوەدایە، بەڵام بۆتسوانا كە نزیكەی (1\3) ی فیلی كیشوەرەكەی هەیە، لەكۆتایی ساڵانی نەوەدەكاندا بەرزبوونەوەی ژمارەی فیلی لە (80) هەزارەوە بۆ (130) هەزار بەخۆوە بینی.

لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك جوتیار فیلەكان بەسەرچاوەی بێزاری دەبینن و دەڵێن بەروبوومەكانیان وێران دەكات.

 

 

هه‌واڵی گرنگ